کوردستانی
په‌روه‌رده بڕیارێكى له به‌رژه‌وه‌ندى خوێندكارانى دوو قۆناغ ده‌ركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عیراق، بڕیارێكى له به‌رژه‌وه‌ندى خوێندكارانى دوو قۆناغى خوێندن ده‌ركرد و رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌و خوێندكارانه ئه‌گه‌ر لە تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی ئەمساڵ دەرنەچوون، دەتوانن به‌شدارى تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم بكه‌ن، به‌بێ دیاریكردنى ژماره‌ى ئه‌و وانانه‌ى تێیدا ده‌رنه‌چوونه".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ى ته‌ممووزى 2024، وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تى عیراق له بڕیارێکی نوێیدا روونیكرده‌وه "ئەو خوێندکارانەی لە هه‌ر دوو قۆناغی شەشی سەرەتایی و سێی ناوەندیدان و لە خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی ساڵی 2023 - 2024 دەرنەچوون، دەتوانن تاقیکردنەوەی خولی دووەم ئەنجام بدەن".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "ژمارەی ئەو وانانەی کە خوێندکارانی ئەو دوو قۆناغە تێيدا دەرنەچوون دیاری نەکراوە، بەو پێیەش خوێندکاران لە چەند وانەدا دەرنەچووبن، دەتوانن به‌شدارى تاقیکردنەوەی خولی دووەم بكه‌ن".
ئەمه لەکاتێکدایە، پێشتر بۆ به‌شداریكردنى خوێندكاران له تاقیكردنه‌وه‌كانى خولى دووه‌م ژماره‌ى وانه‌كان دیاریكرابوون، و خوێندكار تاوه‌كو سێ وانه ده‌رنه‌چووبایه ده‌یتوانی به‌شداری بكات".
پ ح ع