ئابووری
بۆ هاوتاكردنی مووچەكه هەنگاوەكان دەستيپێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
په‌رله‌مانتارێكى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت "حكومەتی عیراق دەستی بەهەنگاوەكانی یەكخستنەوەی مووچـەی خانەنشینانی هەرێم و عیراق كردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌ك پێكهێندرا و له ماوه‌ى 60 رۆژدا ده‌گه‌نه ئه‌نجام".
د. بڕیار رەشید، ئەندامی په‌رله‌مانى عیراق له فراكسیۆنى یه‌كێتی ئاشكرایكرد "لە درێژەی بەدواداچوونـەكانیان بەمەبەستی چاودێریكردنی جێبەجێكردنی بڕیاری دادگــای فیدڕاڵیی، سەبارەت بەیەكخستنەوەی مووچـەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان و هاوتاكردنی بە خانەنشینانی حكومەتی عیراق، ئەمڕۆ لە بەغداد سەردانی ماهر حسێن، سەرۆكی دەستەی خانەنشینیی عیراقیانكرد".
ده‌شڵێت "له كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان لەسەر هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی بڕیارەكـە كرد كە لە ئێستادا لیژنەیەكی هاوبەش دروستكراوە كە نوێنەرایەتی هەریەك لەدەستەی خانەنشینی هەرێم و وەزارەتی كار و نوێنەرایەتیی حكومەتی تێدایە".
روونیشیكردووه‌ته‌وه "لیژنەكە بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عیراق دەستبەكاربوون بۆ دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵ و بڕیار وایــە لیژنەكە لەماوەی 60 رۆژدا بگاتە ئەنجام".
د. بڕیار ره‌شید ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "دەستەی خانەنشینی عیراق بەڵێنیاندا كە هاوكار و ئاسانكاربن بۆ پەلەكردن لە جێبەجێكردنی بڕیارەكـە".
پ ح ع