کوردستانی
لایه‌نه سیاسییه‌كان راى خۆیان له سه‌ر میساقی شه‌ڕه‌ف ئاشكرا ده‌كه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات "ده‌بێت له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان راى خۆیان سه‌باره‌ت به میساقی شه‌ڕه‌ف رابگه‌یه‌نن، تاوه‌كو په‌سه‌ند بكرێت، كه به‌وه‌ش لایه‌نه‌كان پابه‌ند ده‌كرێن به پڕه‌نسیپی سه‌روه‌ریی یاسا".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌سته‌كه رایگه‌یاندووه "له‌سه‌ر داوای ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێم، به هاوكاری به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (un) و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ساز كرا".
ئه‌وه‌ش هاتووه "كۆبوونه‌وه‌كه، بۆ گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر ره‌شنووسی "میساقی شه‌ڕه‌ف" له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و ده‌سته‌ی ده‌سپاكی كه به هاوكاريی شاره‌زایانی (undp) ئاماده كراوه".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو "دوای گفتوگۆكردن بڕیار درا كه حزبه‌كان له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا، تێبینی و رای خۆیان، له‌باره‌ی میساقه‌كه بگه‌یه‌ننه‌وه ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و تا ئاماده‌بێت بۆ په‌سه‌ند كردن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا روونیشكراوه‌ته‌وه "گرنگی بڕگه‌كانی میساقه‌كه، پابه‌ندبوونی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانه، به پڕه‌نسیپی سه‌روه‌ریی یاسا و بنه‌ماكانی حكومڕانی ته‌ندروست و ده‌سپاكی و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی، هه‌روه‌ها پیاده‌كردنی شه‌فافییه‌ت له كاروباری ناوخۆی لایه‌نه‌كاندا و رێزگرتن له دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان".
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێم، ده‌شڵێت "رای گشتیی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، له داهاتوودا هه‌ر حزبێكی سیاسیی واژۆ له‌سه‌ر میساقی په‌سه‌ندكراو بكات، ناوه‌كه‌ی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه".
پ ح ع