کوردستانی
به‌هۆى مامه‌ڵه‌كردنى نایاسایی به چه‌كه‌وه چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیر ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى مامه‌ڵه‌كردن به کڕین و فرۆشتنی چەکەوە، پۆلیسی هەولێر 12 تۆمەتبار دەستگیر ده‌كات و دەستیش بەسەر چەندین پارچە چەک و تەقەمەنی و ئۆتۆمبێلیشدا ده‌گرێت".
لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی هەولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه "دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتییانەوە ئاگادارکراینەوە کە لە شوێنێکی شاری هەولێر بە شێوەیەکی نایاسایی مامەڵە بە کڕین و فرۆشتنی چەکەوە دەکرێت، پاش لێکۆڵینەوەیەکی ورد ئۆپەراسیۆنێکمان بۆ سەر ئەو شوێنە ئەنجامدا و توانیمان دەستبەسەر چەندین جۆر پارچە چەکدا بگرین، لەوانە یەک قەناس، 18 دەمانچە، نۆ کلاشینکۆف، 174 مەخزەنی چەک، زیاتر لە شەش هەزار فیشەکی جۆراوجۆر و چەندین کەلووپەلی سەربازیی تر و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلدا".
روونیشیكردووه‌ته‌وه "هەروەها 12 تۆمەتبارمان دەستگیرکردووە، کە مامەڵەیان بە چەکی نایاساییەوە کردووە و بەپێی ماددە 15ی چەک، دراونەتە دادگا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە".
پ ح ع