کوردستانی

كه‌شناسیى: ئاسمان ساماڵ دەبێت و تۆزى لەگەڵدا ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌شناسیى: ئاسمان ساماڵ دەبێت و تۆزى لەگەڵدا ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

کەشناسیی هەرێم، پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌گشتیی ئاسمان ساماڵ دەبێت و تۆزێکى سووکی لەگەڵدا ده‌بێت".

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندووه‌ "ئەمڕۆ هه‌ینيى، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکى سووک بەتایبەتى لەپارێزگاى کەرکوک و ناوچەکانى باشووری هەرێمی کوردستان".

راشیگه‌یاندووه‌ "پلەکانی گەرما لە ناوچەکانى باکوورى هەرێمی کوردستان کەمێک بەرزتر دەبنەوە لە تۆمار کراوەکانى دوێنێ، بەڵام لەپارێزگاى کەرکوک و ئیدارەى گەرمیان کەمێک نزمتر دەبنەوە".

كه‌شناسیی روونیشی كردووه‌ته‌وه‌ "سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکی سووک لەناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزمدەبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرماى ناوچه‌كانى هه‌رێم بۆ سبەینێ بەمشێوه‌یه‌:

هەولێر: 45 

سلێمانی: 41

دهۆک: 43 

کەرکوک: 45

هەڵەبجە: 44

زاخۆ: 42 

سۆران: 40

حاجی ئۆمەران: 33

گەرمیان: 46

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان