کوردستانی
ناوچە زیانلێكەوتووەكانی بۆردوومانەكانی توركیا بەسەر دەكرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌فده ئه‌منییه‌كه‌ى عیراق سه‌ردانى پارێزگاى دهۆك ده‌كات و ناوچە زیانلێكەوتووەكانی بۆردوومانەكانی توركیا بەسەردەكاتەوە.
دواى ئه‌وه‌ى وەفدێكى باڵاى ئەمنیی عیراق لەسەر داوای سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق، سەردانی هه‌رێمى كوردستانى كرد، به مه‌به‌ستى لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە بۆردوومان و لەشكركێشییەكانی سوپای توركیا بە تایبەت ناوچە سنوورییەكانی دهۆك، ئه‌مڕۆ سه‌ردانى ئه‌و پارێزگایه ده‌كه‌ن.
بڕیارە ئەمڕۆ هه‌ینى 12ى ته‌ممووزى 2024، قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق بڕواته دهۆك و لەگەڵ لێپرسراوی یەكە ئیدارییەكانى ناوچه‌كه كۆببێتەوە.
پ ح ع