کوردستانی

پۆلیس كه‌سێك ده‌ستگیر ده‌كات كه‌ دانى به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیس كه‌سێك ده‌ستگیر ده‌كات كه‌ دانى به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌

مه‌ودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی دەستگیر كردنی كەسێكی راگەیاند، كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ دزینى یەك ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگاى سلێمانی له‌ راگەیەندراوێكدا رایگه‌یاند "مەفرەزەكانی نووسینگەی كوردساتی بەشی نەهێشتنی تاوان، تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد كەبڕی یەك ملیۆن و پێنج سەد هەزار دیناری دزیبوو".

راشیگه‌یاندووه‌ "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆمار كرد كە دزی‌ لێكراوە، بڕی یەك ملیۆن و پێنج سەد هەزار دیناری لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس، لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوانەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت‌.

روونيشى كردووه‌ته‌وه‌ "تۆمەتبار لەدایكبووی ساڵی 1996بووە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان