کوردستانی
چهند شهقامێكى سلێمانى دادهخرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
شارەوانيی سلێمانی شۆفێران و هاوڵاتییان لە داخستنی چەند شەقامێکی شارەکە ئاگادار دهكاتهوه و رایدهگهیهنێت "داخستنهكه بۆ ماوهی نزیكهى ههفتهیهكه و شۆفێران دەتوانن شەقامەکانی دەوروبەر، وەک شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن".
له راگهیهندراوێكى سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانیدا هاتووه "ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەكهینهوه كە لە سبەینێ 13/7/2024هوە بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک شەقامی خزمەتگوزاریی (خەدەمی) مەلیک مەحمود لە ئاستی شەقامی( ئیبراهیم ئهحمد)دا بە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی و شەقامی (ئیبراهیم ئهحمد - عەلوەی کۆن ) بە ئاڕاستەی شەقامی خەدەمی مەلیک مەحمود، هەروەها یوتێرنی یەکتربڕی ئارام بە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بەربەست دەکرێت، بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕگەی کۆتایی قیڕتاو کردنی شەقامی (خەدەمی مەلیک مەحمود) لە چوارچێوەی کارەکانی پڕۆژەی (ئەندەرپاسی فارووق)دا".
راشیگهیاندووه "شۆفێران دەتوانن شەقامەکانی دەوروبەری، وەک شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن".
پ ح ع