کوردستانی
ئهو كارهى حكومهت نهیتوانی بیكات بۆ خهڵكى گوندێك، خۆیان كردیان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ساڵانێکی زۆرە دانیشتووانی گوندى قەڵاچەرمەڵە، بە دەست بێ ئاوییەوە گرفتیان هەیە و هەوڵێکی زۆریاندا کە حکومەت و ئیدارەی گەرمیان کێشەکەیان بۆ چارسەر بکات، بەڵام لە کۆتاییدا خۆیان پەنایان بردە بەر دەرامەتی تایبەتی خۆیان بۆ رزگاربوون لە گرفتی وزە بۆ دابینکردنی ئاو.
لهو گوندهدا بیرێكى ئاو ههیه، بهڵام به هۆى دوورى بیرهكه له دانیشتووانهكهى یهك بۆ دوو كیلۆمهترێك، کارەبای پێ نەدەگەیشت بۆ ئیش پێکردنی ماتۆڕی هەڵدانی ئاو، یان راکێشانی ئاوەکە بەو دوورییە لە رێگەی ئامێرێکەوە كه بە گاز یان بەنزین کار بکات، بۆ خەڵکى گوندهكه زەحمەت بوو، بۆیه به ههوڵ و ماندووبوونى خۆیان داهێنانێكیان ئهنجامدا.
خهڵكى گوندى قهڵاچهرمهڵه، دوای ئەوەی لە حکومەت و دامو دەزگاکانی، بێ ئومێد بوون، به دەرامەتی خۆیان تۆڕێکی بچووکی وزەی هەتاوییان دامەزراند و بەو شێوەیە خۆیان لەدەستی گرفتى بێ ئاوی رزگاریان كرد.
ئهمه له كاتێكدایه، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای ئیدارەی گەرمیان و کەلار و ناحیەکەش، دەیانویست بۆ راکێشانی هێڵێکی کارەبا لە گوندهكهوه بۆ سەر بیرە ئاوەکە، دانیشتووانهكهى بنێرنه پارێزگاى هەولێر و وەزارەتی کارەبا، کە ئەمەش کارێکی زەحمەتە بۆ دانیشتووانی گوندێکی دەشتی گەرمیان و ناتوانن دەست لەكارى رۆژانەیان هەڵبگرن.
هاوكات، بۆری راکێشانی ئاو لە بیرەکەوە بۆ ناو گوندهكه ئامادە و دامەزراو ببوو، كه ئهویش پێشتر پیاوێک له دانیشتووانهكهى ئەنجامیدابوو.
پ ح ع