کوردستانی

پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکەن

مه‌ودا میدیا-

کەشناسیی هەرێم له‌باره‌ى كه‌شى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاماژه‌ به‌ ساماڵ بوونى ئاسمان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت "پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکەن".

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەری دروسبوونی تۆزێکی سووک هەیە لەناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان".

ده‌شڵێت "پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ یەک بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە".

سه‌باره‌ت به‌ سبه‌ینێ یەکشەممەش، راشیگه‌یاندووه‌ "ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرماى ناوچه‌كان بۆ سبه‌ینێ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

سلێمانی: 41

دهۆک: 40

کەرکوک: 43

هەڵەبجە: 42

زاخۆ: 41

سۆران: 41

حاجی ئۆمەران: 31

گەرمیان: 45

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان