کوردستانی

توركیا كاتى كۆتاییهاتنى ئۆپراسیۆنه‌كه‌یان بۆ سه‌ر هه‌رێم راده‌گه‌یه‌نێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا كاتى كۆتاییهاتنى ئۆپراسیۆنه‌كه‌یان بۆ سه‌ر هه‌رێم راده‌گه‌یه‌نێت

مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ ئۆپراسیۆنى چنگ - قفڵ بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، وەزیری بەرگریی تورکیا كاتى کۆتاییهاتنی راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت "مانگی 11 ى ئه‌مساڵ کۆتایی بە ئۆپراسیۆنه‌كه‌یان ده‌هێنن و قفڵەکە دادەخەن".

یاشار گویلەر، وەزیری بەرگریی تورکیا، ئاشكرای كردووه‌ "ئامانجیانه‌ ناوچەی گارە به‌ ته‌واوى کۆنترۆڵ بکەن و بەر لەوه‌ى وه‌رزى زستان بێت، ده‌یانه‌وێت کۆتایی بهێنن بە بوونی ئەندامانی پەکەکە لە ناوچە شاخاوییەکانی گارە".

وتیشى "پەکەکە لە سووریا و قەندیلەوە، بەردەوام  چەکدار ده‌نێرێته‌ ناوچەی ئۆپراسیۆنی (چنگ - قفڵ) و گرنگییەکی ته‌واو بە ناوچەکە دەدات، بۆيه‌ كاتێك کۆنترۆڵیان کرد، كۆتایی به‌ پەیوەندیی نێوان سووریا و قەندیلیش دێت و قفڵی لێدەدرێت، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ ئامانجه‌كه‌یان به‌ تەواوی کۆنترۆڵكردنى ناوچەکەیه‌".

سه‌باره‌ت به‌ كاتى كۆتایی هاتنى ئۆپراسیۆنه‌كه‌شیان، وەزیری بەرگریی تورکیا، رایگه‌یاندووه‌ "له‌پلانیاندایه‌ لە مانگى 11ى ئەمساڵ کۆتایی بە ئۆپراسیۆنی (چنگ - قفڵ) بهێنن، و قفڵەکە دادەخەن".

ئۆپراسیۆنی چنگ - قفڵ لە 17ی نیسانی ساڵى 2022ه‌وه‌ دەستیپێکردووە و ناوچە شاخاوییەکانی زاپ، مەتینا، باسیان و ئاڤاشین لە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوپای تورکیا له‌ ئێستادا هێزی هێناوەتە ناوچەی بەرواری باڵا لە پارێزگای دهۆک.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان