کوردستانی

رێگرى ده‌كرێت له‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت ماسته‌ر بخوێنن

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێگرى ده‌كرێت له‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت ماسته‌ر بخوێنن

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى زانكۆى كه‌ركوك بڕیاریدا بۆ یەكەمجار دەرگا به‌ رووی خوازیارانی خوێندنی باڵا بكاته‌وه‌ تاوه‌كو خوێندنی ماسته‌ر بخوێنن، به‌ڵام په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم رێگرییان لێده‌كات و سەرپەرشتیارێكی پەروەردەییش ده‌ڵێت "بۆ ئه‌وه‌ى له‌و به‌شه‌ بخوێنن ده‌بێت واز له‌ كاره‌كه‌یان بهێنن، یان مۆڵه‌تى بێ مووچه‌ بكه‌ن".

رەسوڵ رەئوف، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە بەشی كوردی بەڕێوبەرایەتیی پەروەردەی كەركوك ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "دوای ئه‌وه‌ى ئەمساڵ بۆ یەكەمجار زانكۆى كه‌ركوك دەرگای بە رووی خوازیارانی خوێندنی باڵادا كردەوە تاوه‌كو خوێندنی ماسته‌ر بخوێنن، بەڵام وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمى كوردستان رێگری ده‌كات له‌و ده‌رفه‌ته‌ى كه‌ بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانى پارێزگاكه‌ ره‌خساوه‌".

وتیشى "هەوڵێكی زۆریان داوه‌ لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردە، به‌ڵام پێیان وتوون: "رێگە بە فەرمانبەرانی خۆمان نادەین لە زانكۆكانی دەرەوەی هەرێم بخوێنن".

روونیشیكرده‌وه‌ "رێگه‌چاره‌یان بۆ ده‌ستپێكردنى خوێندنى ماسته‌ر، ده‌بێت واز له‌كاره‌كه‌یان بهێنن، یان ده‌بێت مۆڵەتی بێ موچە بكەن، ئەوەش فشاریان لە سەر دروستدەكات".


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان