کوردستانی

تەرمی گەنجەخنكاوەكەی دەربەندیخان هێشتا نەدۆزراوەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی گەنجەخنكاوەكەی دەربەندیخان هێشتا نەدۆزراوەتەوە

شەوی رابردوو لە كاتی مەلەكردن لە ئاوی بەنداوی دەربەندیخان، گەنجێكی دانیشتووی قەزای دەربەندیخان خنكا و تا ئێستاش تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە. 

ئاكۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو چەند گەنجێك بۆ مەلەكردن چوونەتە سەر بەنداوی دەربەندیخان و لە ئەنجامدا یەكێك لە گەنجەكان خنكاوە و تا ئێستاش نەتوانراوە تەرمەكەی بدۆزرێتەوە". 

وتیشی "ئەو گەنجە ناوی سامان ئەحمەدە و دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە و پیشەی مامۆستا بووە لە یەكێك لە خوێندنگەكانی قەزاكە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "لە دوای خنكانی گەنجەكەوە تا ئێستا بەدوای تەرمەكەیدا دەگەڕێن، بەڵام هێشتا نەیانتوانیوە تەرمەكەی بدۆزنەوە، چونكە ئەو جێگەی تیایدا خنكاوە زۆر قووڵە كە زیاتر لە 50 مەتر دەبێت و ئەوانیش ئامێرێكی لەو جۆرەیان نییە كە بگاتە ئەو قوڵاییە".

باسی لەوەشكرد "تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بە هاوكاری لەگەڵ تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمەكەیدا و ناوەستن تا ئەوكاتەی دەیدۆزنەوە". 
ئ.پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان