کوردستانی
ئەگەر هەیە بەهۆی قەرزەوە كارەبای هاوڵاتییان ببڕدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەشێكی زۆر لە هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان قەرزی كەڵەكەبووی كارەبایان لایە و بەرپرسێكی كارەباش دەڵێت رەنگە رۆژێك بەهۆی زۆری قەرزەكانەوە كارەبای هاوڵاتییان ببڕن.
عەلی محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، راگەیاند "تا ئێستا بڕیاری داشكاندنی 20%ی قەرزەكانی هاوڵاتییان هەر ماوە و هەركەسێك سەرجەم قەرزەكانی بداتەوە لەو رێژە داشكاندنە سوودمەند دەبێت".
وتیشی "بەشێكی زۆر هاڵاتییان قەرزی كەڵەكەبووی كارەبایان لەسەرە، بۆیە ئەوان ئەو پەیامەیان بە هاوڵاتییان گەیاندووە قەرزەكان بگەڕێننەوە و سوودمەندبن لە داشكاندنی رێژەی 20%ی قەرزە كەڵەكەبووەكان".
هاوكات بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای راپەڕین لە راگەیێندراوێكدا هۆشداری ئەوەی داوەتە ئەو كەسانەی قەرزی كەڵەكەبووی كارەبایان لەسەرە كە رەنگە رۆژێك بەهۆی زۆربوونی قەرزەكانیانەوە كارەبایان ببڕدرێت.
ئ.پ