کوردستانی
پارەی گۆڕینی جۆزەی كارەبای موەلیدەكان وەك خۆی دەمێنێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی نەهێشتنی كرێی گۆڕینی جۆزەی كارەبای موەلێدە ئەهلییەكان لەلایەن كارەباچی موەلیدەكانەوە، لە سلێمانی ئەو دەنگۆیە رەت دەكرێتەوە.
عوسمان محەمەد، سەرۆكی كۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو كارەباچییانەی كە لە موەلیدە ئەهلییەكاندان، مافی خۆیانە كە حەقدەستی گۆڕینی جۆزەی كارەبای موەلیدەی ماڵان وەربگرن، چونكە ئەوان تەنها ئەو پارەیە وەردەگرن و لایەن خاوەن موەلیدەكانەوە هیچ بڕە پارەیەكی تریان پێنادرێت".
وتیشی "ئەوان تا ئێستا هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیەیان لە سەرووی خۆیانەوە پێنەگەیشتووە بۆ نەهێشتنی وەرگرتنی حەقدەستی گۆڕینی جۆزەی كارەبای موەلیدەكان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "ئەگەر لە داهاتووشدا بڕیارێكی لەو شێوەیە دەربكرێت ئەوا كۆمەڵەكەیان قبووڵیناكات و رووبەڕووی دەبنەوە".
باسی لەوەشكرد "تەنها پێنج هەزار دینار كرێ بۆ ئەو مەبەستە دیاریكراوە، قبووڵ ناكەن ئەو بڕە كەم بكرێتەوە یان نەمێنێت و قبوڵیش ناكەن هیچ كەسێك لەو بڕە زیاتر وەربگرێت".
ئ.پ