کوردستانی

تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە تەقەی لە ماڵی خەزووری كردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە تەقەی لە ماڵی خەزووری كردووە

مه‌ودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە دەستڕێژی گوللەی لە ماڵی خەزووری كردوووە.  
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، لە قەزای عەنكاوە تۆمەتبارێكیان دەستگیركردوە، كە لە رێكەوتی 10ی ئەم مانگە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە لە گەڕەكی 5ی حەسارۆكی شاری هەولێر هێرشی كردووەتە سەر ماڵی خەزووری. 

باس لەوەشكراوە، تۆمەتبارەكە بەشێوەیەكی هەڕەمەكی دەسڕێژی گوللەی كردوووەتە سەر ماڵی خەزووری و ژنبراكەی، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لە ئەنجامی تەقەكردنەكەدا نەبووە. 

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكەدا دەستگیراوە بەسەر ئەو چەكەشدا كە تەقەی پێكردووە.  
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان