کوردستانی

ئاسایشى هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشى هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

دەزگای ئاسایشی هەرێم، رایده‌گه‌یه‌نێت "لەئه‌نجامى رووبەڕووبوونەوە له‌گه‌ڵ دوو چەکداری داعش، ئاسایشێک گیانی لەدەستداوه‌ و یەکێک لە چەکدارەکانی داعشیش کوژراوه‌".

دەزگای ئاسایشی هەرێمى كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه‌ "سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 2024/7/14، کاتژمێر 8ی بەیانی لە ناحیەی (قەرەهەنجیر)، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی کەرکوک لە ئەنجامی دەستخستنی زانیاریی پێشوەخت و چاودێریی وورد و بەدواداچوون بەمەبەستی دەستگیرکردنی دوو چەکداری داعش، رووبەڕووبوونەوە روویدا و لەئەنجامدا تیرۆریستێک کوژرا و یەک لە تیرۆریستان بە برینداری دەستگیر کرا".

راشیگه‌یاندووه‌ "ئەم دوو چەکدارەی گرووپی تیرۆریستیی داعش، بەمەستی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستیی روویان لەناوچەکە کردبوو، لە رابردوودا لە کردەوەی یەکەم کارمەندێکی پۆلیس شەهید دەکەن لە گەڕەکی شۆراو و لە کردەوەی دووەم لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە کاتی دانانی بۆمبی چێنراو رووبەڕووبوونەوە روویدا و کارمەندێکی پۆلیس شەهیدبوو، هەرروەها لە کردەوەی سێهەمیان دوو کارمەندی تری پۆلیسی کەرکوک لەناو بازاڕی کەرکوک شەهید دەکەن و لە کردەوەی چوارەمدا لە بەردەم نەخۆشخانەی جمهووری ئەفسەرێکی پۆلیسیان شەهید کرد، تیرۆریستان چەندین کردەوەی تیرۆریستیان ئەنجام داوە".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "بەداخەوە لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوە لە قەرەهەنجیر کارمەندێکی ئاسایش بەناوی ( جوامێر عەزیز رەشید) شەهیدبوو و کارمەندێکی ترمان برینداربوو".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان