کوردستانی

سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌ بۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ى ئێواره‌ى دوێنێ كرایه‌ سەر  دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مەسرور بارزانی، په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت "بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازم".

مەسرور بارزانی، له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "هاوخەمم لەگەڵ قوربانیانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە و هاوپشتیی خۆمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەردەبڕین".

ئێوارەی دوێنێ 13ى تەمموزى 2024، لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمه‌ریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمه‌ریکا، رووداوێكى ته‌قه‌كردن روویدا و به‌ هۆیه‌وه‌ ترەمپ، گوێی راستی بریندار بوو، وه‌ تەقەکەرەکە و  یەکێک لە ئامادەبووان کوژرا و دوو کەسی تریش برینداربوون.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان