کوردستانی

كه‌شوهه‌وا تۆز و خۆڵاوى ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌شوهه‌وا تۆز و خۆڵاوى ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

کەشناسیی هەرێم، پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌واى بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات "پله‌كانى گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه‌ و تۆز و خۆڵیشی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت".

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند "ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکى کەم لە کەشدا، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە نزیکەى (1 -3 ) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ".

راشیگه‌یاندووه‌ "سبەی دوو شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆز  و خۆڵ، لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم کاریگەرى زیاتر دەبێت".

ده‌شڵێت "پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 41 

سلێمانی: 39 

دهۆک: 40  

کەرکوک: 42

هەڵەبجە: 41 

زاخۆ: 42  

سۆران: 40

حاجی ئۆمەران: 30

گەرمیان: 44

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان