کوردستانی

كامێراى خاڵ بۆ خاڵ له‌ رێگه‌یه‌كى ترى سلێمانى داده‌نرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


كامێراى خاڵ بۆ خاڵ له‌ رێگه‌یه‌كى ترى سلێمانى داده‌نرێت؟

مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ پلانی دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای سلێمانی - چەمچەماڵ، هاتوچۆی سلێمانی روونکردنەوەیەک بڵاوده‌کاتەوە و رایده‌گه‌یه‌نێت "لە ئێستادا لە قۆناغی جێبەجێکردندا نییە، و ورووژاندنی ئەم بابەتە سوود بە هیچ کەس و لایەنێک ناگەیەنێت".

لە روونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاند "لە چەند رۆژی رابردوو یەکێک لە کەناڵەکان و لە رێی پەیامنێرێک بابەتێکی پەیوەندیدار بە پرسی دانانی کامێراکانی سیستمی خاڵ بۆ خاڵ 'پۆینت تو پۆینت' لە سنووری رێگەوبانی دەرەوەی شار و بەدیاریکراوی رێگەی سلێمانی – چەمچەماڵ و بە پێچەوانەوە بڵاوکراوەتەوە".

راشیگه‌یاندووه‌ "کاری ئەو کەناڵە نییە لەبری بەڕێوەبەرایەتییمان قسە و روونکردنەوە بدەن و شۆفێران تووشی نیگەرانی و دڵەڕاوکێ بکەن کە لە ئێستادا لە قۆناغی جێبەجێ کردندا نییە و ورووژاندنی ئەم بابەتە سوود بە هیچ کەس و لایەنێک ناگەیەنێت، ئەوان کەسانی پسپۆڕ و شارەزا نیین تا شیکاری لەسەر پرسی کامێراکان بکەن و تەنها مەرام لە پشتی ئەم جۆرە راپۆرتانە زیادکردنی ڤیو و کۆمێنت و لایکە بۆ دەزگا راگەیاندنەکانی خۆیان".

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ى هاتوچۆدا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "هەر بابەتێک پەیوەندیدار بێت بە کاروباری بەڕێوەبەرایەتییەکە یاخود هەر پڕۆژە و بڕیارێکی هاتوچۆیی بەڕوونی و بە ئاشکرایی لە رێی میدیا و پەیج و ماڵپەڕی فەرمی بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویدەکەنەوە و دەڵێت: جگە لەو پیگە فەرمییانەمان هەر هەواڵ و روونکردنەوەیەک لە هەر کەناڵ و سۆشیال میدیایەکی دیکە بڵاوبکرێتەوە هیچ بەهایەکی نییە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان