کوردستانی

ژنێک له‌ سه‌ر دۆسیەی ماددەی هۆشبەر ده‌ستگیر ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێک له‌ سه‌ر دۆسیەی ماددەی هۆشبەر  ده‌ستگیر ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ ده‌ستگیركردنى ژنێکی تەمەن 32 ساڵی راگه‌یاند و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات "ئه‌و ژنه‌ تاوانبارە بە دۆسیەی ماددەی هۆشبەر، و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت".

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ "تیمەکانی بنکەی پۆلیسی گوڵان هەستان بە دەستگیرکردنی ژنێکی تەمەن 32 ساڵ کە تاوانبارە بە دۆسیەی ماددەی هۆشبەر".

راشیگه‌یاندووه‌ "دادگای کەتنی دهۆک بە پشتبەستن بە ماددەی 30 یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەری ژمارە1ی ساڵی 2020، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەو  ژنە دەرکردبوو".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "لە ئێستادا ئەو ژنە راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان