کوردستانی
ده‌ستده‌كرێت به ئه‌نجامدانى گۆڕانكاریی له پۆسته ئیدارییه‌كان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسى راگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌ندى 7ى نه‌ینه‌واى یه‌كێتى رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا له 16ى ئه‌م مانگه ده‌ستده‌كات به ئه‌نجامدانى گۆڕانكارییه‌كان له پۆسته ئیدارییه‌كانى ناوچه‌كه، به‌و مه‌رجه‌ى دادگاى ئیداریى یان ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق تێبینییان نه‌بێت".
غیاس سورچى، به‌رپرسى راگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌ندى 7ى نه‌ینه‌واى یه‌كێتى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له دواى دانیشتن و بڕیارى گۆڕانكارییه‌كان له پۆسته ئیدارییه‌كانى ناوچه‌كه، ئه‌نجومه‌نى پارێزگا تاوه‌كو ماوه‌ى 15 رۆژ ده‌رفه‌تى هه‌یه گۆڕانكارییه‌كان جێبه‌جێ بكات".
وتیشى "له 16ى ئه‌م مانگه كۆتا رۆژه و ئه‌نجومه‌ن ده‌ستده‌كات به ئه‌نجامدانى گۆڕانكارییه‌كان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى دادگاى ئیداریى یان ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق تێبینییان نه‌بێت و داواى را‌گرتن نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌وكاته ده‌بێت دانیشتنى تر بكرێت".
پ ح ع