کوردستانی
كورد هه‌ڵبژاردنى سبه‌ینێ بایكۆت ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئەنجومەنی سووریای دیموکرات رایگه‌یاند، داوا له گه‌لانی سووریا ده‌كه‌ین خۆیان له به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنی یاسادانانی سبه‌ی به‌دووربگرن، كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تەوە به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئەنجومەنی سووریای دیموکرات له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی سووریا كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی دیمه‌شقه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت رایگه‌یاند "دەسەڵات لە دیمەشق سبه‌ینێ دووشه‌ممه، 15ى ته‌موز هەڵبژاردنی یاسادانان ئه‌نجام ده‌دات، به باوەڕبوون بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی، ئێمە بایکۆتی هەڵبژاردنی یاسادانانی بەرنامە بۆ داڕێژراو رادەگەیەنین".
ئەنجومەنه‌كه داوا له گه‌لانی سووریا ده‌كات خۆیان له به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنەکە به‌دووربگرن، ده‌ڵێت "جەخت لەوە دەکەینەوە کە چارەسەری سیاسیی هەمەلایەنە کە لەسەر بنەمای بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانە، تاکە رێگایە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی سووریا و بەدیهێنانی هیواکانی گەلی سووریا".
هه‌روه‌ها "ئێمە گرنگی گفتوگۆى ناو سووریا وەک پایەیەکی بنەڕەتی بۆ چارەسەرێکی سیاسیی بەردەوام کە بەرژەوەندیی هەموو سوورییەکان گەرەنتی بکات، دووپات دەکەینەوە".
ع