کوردستانی

بێ ئاوى خه‌ڵكى هه‌ولێرى بێزارو بێ تاقه‌تكردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بێ ئاوى خه‌ڵكى هه‌ولێرى بێزارو بێ تاقه‌تكردووه‌

مه‌ودا میدیا-

له‌ وه‌رزى هاوین و گه‌رمادا چه‌ندین گه‌ڕه‌كى شارى هه‌ولێر رووبه‌ڕووى بێ ئاوى بوونه‌ته‌وه‌ و دانیشتوانى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ ئاوى خواردنه‌وه‌یان نییه‌.

ئالان عه‌لى، هاوڵاتیی هه‌ولێر به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ وه‌رزى گه‌رما و هاوینداین، به‌ڵام دانیشتوانى چه‌ندین گه‌ڕه‌كه‌ى هه‌ولێر له‌ بێ ئاویدا بێزارو بێ تاقه‌ت بوون و هه‌ندێكیان ماڵیان به‌جێهێشتووه‌".

وتیشى "بێ ئاوى به‌رۆكى هه‌ولێرى گرتووه‌ و هه‌مووشى گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژار نشینه‌كانن، له‌كاتێكدا سیتییه‌كان و شوێنه‌ تایبه‌ته‌كان به‌رده‌وام ئاوى خواردنه‌وه‌یان هه‌یه‌".

ساڵانه‌ چه‌ندینجار دانیشتوانى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ له‌ بێ ئاویدا ناڕه‌زایه‌تى و خۆپیشاندان ده‌كه‌ن به‌ڵام تا ئێستا حكوومه‌ت نه‌یتوانیووه‌ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكات.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان