ئابووری

مریشكى سور مه‌ترسیداره‌ و داواده‌كرێت هاوڵاتییان نه‌یخۆن

مەودا میدیا - سلێمانی |


مریشكى سور مه‌ترسیداره‌ و داواده‌كرێت هاوڵاتییان نه‌یخۆن

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى سامانى ئاژه‌ڵ له‌ سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، مریشى سور بۆ خواردن ناشێت و داوا ده‌كه‌ین هاوڵاتییان به‌كارى نه‌هێنن.

جەمال حسێن، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵی سلێمانی رایگه‌یاند "مریشكی سوور بۆ خواردن ناشێت و تەنانەت خواردنی مەترسیداریشە و دەبێت سەرببڕێن و بكرێن بە پەین نەك بفرۆشرێن بە هاوڵاتییان".

وتیشی "ئەو مریشكە بۆ هێلكەكردنە و ماوەی دوو ساڵ لە هۆڵه‌كانى هێلكەكردن رادەگیرێن، چەندان ڤاكسین و دەرمانیان پێدەدرێت كە بۆ تەندروستی مرۆڤ مەترسیدارن".

مریشكفرۆشێك به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌وه‌ى له‌ باره‌ى مریشكى سور بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، پێشتر به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن بازرگانى و چاودێرى بازرگانى ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌و جۆره‌ مریشكه‌ نه‌فرۆشین".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دوكان و شوێنه‌كان به‌ ئاشكرا مریشكى سور كڕین و فرۆشتنى پێوه‌ده‌كرێت و به‌شێكى دوكانى مریشكیش ته‌نها مریشكى سور ده‌فرۆشن.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان