ئابووری
وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان: كۆمپانیاكان به‌و پاره‌یه رازى نین بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزیری سامانە سروشتیەكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، كۆمپانیا نەوتیەكانی هەرێم بەو پارەیە رازینین بەغداد بۆی دیاریكردون.
کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەوەكالەت رایگەیاند "وەک وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، هیچ رێگرییەکمان نییە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت و تەنیا رازیکردنی کۆمپانیاکانمان بەلاوە مەبەستە".
وتیشى "ئەگەر کۆمپانیاکان بەو بڕە پارەیە رازی بن بەغداد بۆی دیاریكردون، هیچ کێشەیەکمان نیە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هیچ کێشەیەکیشمان نیە له‌گه‌ڵ فرۆشتنی نەوت لە رێگەی سۆمۆو هەموارکردنەوەی گرێبەستەکان بابەتەکە لای کۆمپانیاکان ماوەتەوە، ئەوان تائێستا بەو پارەیە رازی نەبوون کە بۆیان دانراوە".
ماوه‌ى نزیكه‌ى 17 مانگه هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان راگیراوه و به‌غدا ئاماده نییه به‌و شێوه‌یه هه‌نارده‌كردن ده‌ستپێبكاته‌وه كه پاره‌یه‌كى زۆر بۆ كۆمپانیاكانى نه‌وت بێت.
ع