کوردستانی

رێككه‌وتنى سێ قۆڵى هه‌یه‌ بۆ هاتنى توركیا بۆ ناو خاكى هه‌رێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێككه‌وتنى سێ قۆڵى هه‌یه‌ بۆ هاتنى توركیا بۆ ناو خاكى هه‌رێم

مه‌ودا میدیا-

كادیرێكى پێشكه‌وتوى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگه‌یاند، رێککەوتنێکی سێ قۆڵی لە نێوان هەولێر، بەغدا و ئەنقەرە لەسەر پێشڕەوی سوپای تورکیا لە ناو خاکی هەرێم كراوه‌.

هیوا محەمەد كاندیرى پێشكه‌وتوی یەکێتی رایگه‌یاند "ئێمە لە چەند هەفتە رابردوو سه‌باره‌ت بە هاتنی سوپای تورکیا بۆ ناو هەرێمی کوردستان هۆشدارییمان دابوو، بەڵام بەغدا و هەولێر هیچ کاردانەوەیەکیان بە ئەو هۆشدارییە نەنواند".

باسى له‌وه‌شكرد "هێزەکانی تورکیا رۆژ له‌ دواى رۆژ خەریکی پێشڕەوین بەرەو ناوەندی شارەکانی هەرێمن و ئەو جووڵە سەربازیانە لە سووریاوە دەستی پێکرد و گەییشتووەتە عیراق".

وتیشى "ئێمە ئێستا لە قۆناغی یەکەمی داگیرکردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كین لە عیراق لە لایەن تورکیاوه‌، کەواتە نابێت سیناریۆی تورکیا لە سووریا لە خاکی هەرێم دووپات ببێتەوە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "رێککەوتنێکی سێ قۆڵی لە نێوان هەولێر، بەغدا و ئەنقەرە بۆ پێشڕەوی لە خاکی هەرێم هەیە و پارتیش ئامانجی سیاسی دیکەی لە عیراق هەیە".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان