کوردستانی

شاندێكی هەرێم دیسان بۆ پرسی مووچە سەردانی بەغدا دەكەنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندێكی هەرێم دیسان بۆ پرسی  مووچە سەردانی بەغدا دەكەنەوە

مەودا میدیا-
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان راگەیاند " بۆ بۆ تاوتوێكردنی هەندێ بابەتی تایبەت بە مووچە و بودجە سبەی شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات و لیستی مووچەی مانگی حەوتیش دەداتە بەغدا". 

وتیشی " شاندەكەی هەرێم بە هاوبەشی لەگەڵ بەغدا وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكاندا دەكەن، ئەگەر هیچ كێشەیەكی تێدا نەبێت ئەوا هەر سبەی شاندەكە لیستی مووچەی مانگی حەوت دەدەنە چاودێریی دارایی عیراق.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە لە دوو رۆژی رابردوودا وەزارەتی پێشمەرگە، بانكەكانی هەرێمی ئاگاداركردەوە كە مووچەی مانگی 6ی خانەنشینانی یەكەی 70 و 80ی پێشمەرگە رابگرن و لەگەڵ مووچەی مانگی تەمووز دابەشیبكەن.
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان