کوردستانی

یەكێتی سوورە لەسەر وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركوك

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكێتی سوورە لەسەر وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركوك

مەودا میدیا-
یەكێتی نیشتمانی كوردستان سوورە لەسەر وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركوك و تا ئێستاش هیچ یەكێك لە حزب و لایەنەكان لەو بارەیەوە نەگەیشتوونەتە رێكەوتن.

ستران عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە لێدوانێكی میدیاییدا رایگەیاند "هەتا ئێستا نە لایەنە كوردستانییەكان لەگەڵ یەكتر و نە لایەنە عەرەب و توركمانەكان لەگەڵ یەكتر یان لەگەڵ كورد نەگەیشتوونەتە رێكەوتن، بۆیە تا ئێستا پۆستی پارێزگاری كەركوك پڕ نەكراوەتەوە". 

لەسەر دەنگۆی رێكەوتنی پارتیش لەگەڵ لایەنە عەرەبییەكان وتی "پارتی خۆی حاشای لەو هەوڵە نەكردووە، كەواتا ئەو بابەتە راستە و ئەوەش تێگەیشتنێكی هەڵەیە بۆ كوردستانیبوونی كەركوك و كاركردنی پێكەوەیی لایەنە كوردییەكان و خزمەتكردنی خەڵكی كەركوك". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "یەكێتی نیشتمانی كوردستان زۆرینەی كورسییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكی بەدەستهێناوە و مافی خۆیەتی پۆستی پارێزگاری كەركوك وەربگرێت، بۆیە سوورین لەسەر وەرگرتنی ئەو پۆستە". 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان