عیراقی
هەر هاوڵاتییەك 30 هەزار دیناری پێدەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرەڕای ئەوەی شانەی قەیرانەكانی ئێران كۆمەڵێك پێشنیاری كردووە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان بۆ ئەوەی باری داراییان قورس نەكرێت، وەزیری پلاندانانی عیراقیش داوای كردووە بڕی 30 هەزار دینار بدرێت بە هاوڵاتیان.
شانەی قەیرانەكان لە دوایین كۆبوونەوەی لە رۆژی 2ی نیسان كۆمەڵێك پێشنیاری كردووە لە بەرژەوەندی هاوڵاتییان وەك وەرنەگرتنی كرێی خانوو و دوكان و كرێی كارەبا و دابینكردنی پارە بۆ ئەو هاوڵاتیانەی كە باری داراییان باش نییە.
هەروەها، داوای كردووە باج و رسوومات لەسەر گومرگ و خۆراكەكان هەڵبگیرێت بۆ ئەوەی خۆراك بە نرخی هەرزان بگاتە دەستی هاوڵاتیان.
لە لایەكی ترەوە نوری دلێمی، وەزیری پلاندانانی عیراق رایگەیاندووە "لە كۆبوونەوەی لەگەڵ حكومەتی عیراق پێشنیار كراوە بڕی 30 هەزار دینار بدرێت بە هەر هاوڵاتیەكی عیراقی كە مووچەی نییە و ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەش نزیكەی 10 ملیۆن كەس دەبن".