کوردستانی

چه‌ندین رووفات له‌ به‌غدان تاوه‌كو ئێستا ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


چه‌ندین رووفات له‌ به‌غدان تاوه‌كو ئێستا ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه‌

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌ى رابردوودا نزیکەی 500 رووفاتی کوردانی ئێزدی نێردران بۆ بەغدا و ناسنامەى به‌شێكیان ئاشکرا کرا، له‌ ئێستادا زیاتر لە 200 رووفات ماوه‌ كه‌ ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە. 

عەقید شاکر مەحمود، ئەفسەری دەستەی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەنامە لە دهۆک ئاشكرایكردووه‌ "ئەو رووفاتانە زیاتر لە سێ ساڵ ده‌بێت كه‌ نێردراون  بۆ بەغداد، بەڵام حکومەتی عیراق تاوەکو ئێستا کاری لەسەر نەکردووە به‌وه‌ى ناسنامەیان ئاشکرا بكات". 

هاوكات، پزیشکی دادی بەغدا ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو "ئه‌وان ئه‌و توانا داراییه‌یان نییە، كه‌ پشکنینی وەرگرتنی نموونەی خوێن و DNA بكه‌ن، چونكه‌ پارەیەکی زۆری پێویستە".

شایه‌نى باسه‌، چەکدارانی داعش له‌ ساڵی 2014 هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و هەزاران هاوڵاتیی ئێزدی کوژران و خرانە ناو گۆڕی بەکۆمەڵەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هەموو گۆڕەکان هەڵنەدراونەتەوە.

 پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان