کوردستانی

سبەینێ پلەکانی گەرما نزم ده‌بێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ پلەکانی گەرما نزم ده‌بێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

کەشناسیی هەرێم، پێشبینیی کەشوهەوای بۆ ئه‌مڕۆ و سبەینێ بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێ پێشبینییه‌كان،  ئاسمان ساماڵ دەبێت و پله‌كانى گه‌رماش له‌ سبه‌ینێدا كه‌مێك نزم ده‌بێته‌وه‌.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندووه‌ "ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ".

راشیگه‌یاندووه‌ "سبەی چوارشەممە؛ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە بەشێک لە سنوورى باشووری هەرێم کەمێک تۆز و خۆڵ دەبێت". 

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 44
  
سلێمانی: 42
 
دهۆک: 43 
 
کەرکوک: 46

هەڵەبجە: 44 

زاخۆ:43 
 
سۆران: 42

حاجی ئۆمەران: 32

گەرمیان: 47

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan