کوردستانی

ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌ى دیاریكراودا پۆسته‌كانى كه‌ركوك یه‌كلایی نه‌كرێنه‌وه‌ چى رووده‌دات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌ى دیاریكراودا پۆسته‌كانى كه‌ركوك یه‌كلایی نه‌كرێنه‌وه‌ چى رووده‌دات؟

مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌ى دیاریكراوه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى خۆجێی كه‌ركوك، پۆسته‌كانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و پارێزگارى كه‌ركوك، یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه‌ و دانه‌نرێن، ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

په‌روین فاتیح، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له‌ ئه‌گه‌رى دانه‌نان و یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ى هه‌ر یه‌كه‌ له‌ پۆسته‌كانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن و پارێزگارى كه‌ركوك له‌و ماوه‌یه‌ى كه‌ بۆیان دیاریكراوه‌، هیچ شتێكى وا روو نادات، چونكه‌ هاوشێوه‌یان هه‌یه‌ وه‌ك دیاله‌ كه‌ حه‌وت مانگیش ده‌بێت ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان سوێندى خواردووه‌ و پۆسته‌كانیش يه‌كلايي نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و هیچیش رووینه‌داوه‌".

وتیشى "ئه‌م پرسه‌ ئیراده‌ى ده‌نگده‌ره‌ و ناتوانرێت له‌ رووى یاساییه‌وه‌ هه‌ڵوه‌شێندرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ پۆستێك نییه‌ حكومه‌ت داینابێت و مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ بكات، به‌ڵكو ده‌بێت رێز له‌ مافى ده‌نگده‌ر بگیرێت".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "به‌ڵام له‌ ئێستادا هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه‌ و له‌ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان پێشبینى ده‌كه‌ن پێش واده‌ى دیاریكراو پۆسته‌كان یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو لایه‌نه‌كان رژدن كه‌ تا زووتره‌ كۆتایی پێبێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان