کوردستانی
حكومهتى ههرێم كێشه بۆ رۆژئاواى كوردستانیش دروستدهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
دامەزراوەی نیولاینز هۆشداریی داوه، یەکێک لە هۆکارەکانی ناسەقامگیری لە هەرێمى كوردستان و رۆژئاواى كوردستان بههۆى ئاڵۆزی نێوان حکومەتی هەرێم و ئیدارەی خۆسەر، بە هۆی جیاوازی روانگەی سیاسی ئەو دوو ناوەندە کوردییەیە.
دامهزراوهكه باسى لهوهكردووه "ئەمهریکا لەوانەیە بەهۆی فشاریی ناوخۆیی و دەرەکییەوە بەمزووانە هێزەکانی لە عیراق و سووریا بباتە دەرەوە، بەڵام ناوبراو پێی وایە هاوکاری سەربازی ئەمهریکا و هەرێم هەر درێژەی دەبێت".
ههروهها "لەبەر ئەوەی کە پاڵپشتییەکانی ئەمهریکا لە کوردی سووریا لە عیراقەوە دەگاتە ئەوێ، لەوانەیە لە ئەگەری کشانەوەی ئەمهریکا لە عیراق ، ئەو یارمەتییانە لە هەرێمەوە بگاتە ئەو ناوچە بەڵام بەهۆی ئاڵۆزی جیدی لە نێوان هەرێم و ئیدارەی خۆسەر، ئەگەری هەیە کوردەکانی سووریا نەتوانن وەکوو رابردوو لەلایەن ئەمهریکاوە پاڵپشتی وەربگرن".
له لایهكى تریشهوه "بەهۆی نزیک بوونەوەی ئیدارەی خۆسەر لە پەکەکە و نزیک بوونی حکومەتی هەرێم بە تورکیاوە ئەو دوو دەسەڵاتە ناتوانن لێک نزیک بن و دوابەدوای ئەوەش هەرێم ناتوانێت پردێکی پێوەندی باش بێت بۆ درێژەی پاڵپشتییەکانی ئەمهریکا لە کوردی سووریا".