کوردستانی
جارێكى تر بێ ئاوى خه‌ڵكى هه‌ولێرى بردەوە سه‌ر شه‌قام
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى بێ ئاوى، دانیشتوانى چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى شارى هه‌ولێر خۆپیشاندانیان كرد و شه‌قامى 100 مه‌ترى شاره‌كه‌یان داخست.
ئه‌مجه‌د سه‌باح، هاوڵاتیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دانیشتوانى گه‌ڕه‌كى هه‌ولێرى كۆن، ماوه‌ى چه‌ندین رۆژه ئاوى خواردنه‌وه‌یان بۆ هه‌ڵنه‌كراوه و دۆخێكى خراپ رووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه و ئاویش ده‌ست ناكه‌وێت".
وتیشى "به‌هۆى بێ ئاوى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجامداو به‌هۆیه‌وه شه‌قامى 100 مه‌ترى شاره‌كه‌یان داخست".
دانیشتوانى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وان ئاویان بۆ هه‌ڵناكرێت به‌ڵام گه‌ڕه‌كه‌كانى تر‌ى شاره‌كه و سیتییه‌كان 24 كاتژمێر ئاویان هه‌یه، ده‌سه‌ڵات و ئیداره‌ى شاره‌كه‌ش بێده‌نگ دانیشتوون و خه‌ڵك به تانكه‌ر ژیانى به‌ڕێوه‌ناچێت له‌و هاوین و گه‌رمایه‌دا.