کوردستانی
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان: له هه‌ولێر دادگا سه‌روه‌ر نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شه‌وى رابردوو، ئاسایشى پارتى له هه‌ولێر هه‌ڵسوڕاوێكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى رفاند، مه‌كۆى هه‌ولێریش ده‌ڵێت، هه‌ڵسوڕاوه‌كه‌مان برینداركراوه و لێى دراوه.
هێمن شێخانى، بەرپرسی مه‌كۆى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسى رایگه‌یاند "شه‌وى رابردوو هه‌ڵوسڕاوێكمان به‌ناوى سه‌ریاس له لایه‌ن ئاسایشى پارتى رفێندراوه و لێى دراوه و سوكایه‌تى پێكراوه و برینداركراوه".
باسى له‌وه‌شكرد "له‌مڕۆوه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتى و پارێزگارى هه‌ولێر ده‌پچڕێنین، هیوادارین دادگا سه‌روه‌ر بێت هه‌رچه‌نده له رابردوو پێشێلى سه‌روه‌رى یاسا كراوه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ى كرد به‌شدارى حكومه‌تى كرد، ده‌رگاى یاسامان گرتووه بۆ ئه‌وه‌ى مافى هه‌ڵسوڕاوه‌كه‌مان وه‌ربگرینه‌وه، به پارتى ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر ئه‌وان چه‌قۆ كێشیان هه‌یه، ئێمه‌ش چه‌قۆكێشمان نییه".