کوردستانی
سوپاى توركیا ده‌ستى به‌هێرشكردن كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، سوپاى توركیا ده‌ستى به‌هێرشكردن كردووه بۆ ناوچه‌ى چۆمان.
سوپاى توركیا به‌شێوه‌یه‌كى فراوان هێرشى بۆ سه‌ر چۆمان ده‌ستپێكردووه، به‌و پێیه‌ى ناوچه‌یه‌كى گرنگ و گه‌شتیار و فراوانه و به ئامانجى كۆنترۆڵكردن و خستنه ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆى.
توركیا ماوه‌ى مانگێكه به‌شێوه‌یه‌كى فراوان له سنورى دهۆك و ئامێدی هاتووه‌ته ناو خاكى هه‌رێم و چه‌ندین شوێنى داگیركردووه.
پێشتر رێكخراوى ئه‌مه‌ریكى سى پى تى ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه، له‌ماوه‌ى مانگێكدا توركیا سه‌رو 350 هێرشى كردووه‌ته سه‌ر هه‌رێم و سه‌رو 180 گوندیش چۆڵیان كردووه.