کوردستانی
رووداوێكى قورسى هاتوچۆ قوربانیی لێكه‌وته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌سه‌ر رێگاى عه‌ربه‌ت-سلێمانى، رووداوێكى قورسى هاتوچۆ روویداو به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستدا.
موقه‌ده‌م زانا عه‌زیز، لێپرسراوی بنكه‌ی هاتوچۆی عه‌ربه‌ت ڕاگه‌یاند "سه‌رله‌به‌ریانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌سه‌ر رێگای سلێمانی-عه‌ربه‌ت له‌نزیك كۆگای سوته‌مه‌نی سلێمانی رووداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌جۆری (كیا سپۆرتاج – تاكسی كرۆلا)دا روویداوه‌و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وته‌وه".
هاوكات سامان نادر، به‌رپرسی سه‌نته‌ری فریاگوزاری خێرا (122) راگه‌یاند "به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندارن".
ع