کوردستانی
داعش له‌م ناوچه‌یه‌ى هه‌رێم ته‌قه له گه‌نجێك ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى رایده‌گه‌یه‌نێت "له ناوچه‌ى داوێ داعش ته‌قه‌ى له گه‌نجێك كرد و بریندارى كردووه".
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى تایبه‌ت بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ له گوندى گومه ته‌په له ناوچه‌ى داوێ، داعش ته‌قه‌ى له گه‌نجێك كرد و بریندارى كردووه".
وتیشى "ئه‌وه یه‌كه‌م جار نییه ته‌قه له‌و گه‌نجه ده‌كرێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى گه‌نجه‌كه سه‌رقاڵى ئاژه‌ڵدارییه و بۆ له‌وه‌ڕاندنیان سنوور ده‌به‌زێنێت، داعش‌یش پێى ناخۆشه و ته‌قه‌ى لێده‌كات".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "گه‌نجه‌كه دۆخى ته‌ندروستیی جێگیره و گولله‌یه‌ك به‌ر قاچى كه‌وتووه".
پ ح ع