کوردستانی
باندێکی داعش دهستگیر كران كه به نیازبوون ژمارهیهك فەرماندە و ئەفسەرى باڵای ئەمنی تیرۆر بکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی ھەرێم، دانپێدانانی باندێکی تیرۆریستی داعش بڵاودەکاتەوە، و بهپێى پیلانهكانیان به نیازبوون ژمارهیهك فەرماندە و ئەفسەرێكى باڵای ئەمنی تیرۆر بکەن و چەندین کردەوەی تری تیرۆریستی لە شارەکانی ھەرێم ئەنجام بدەن.
لە راگەیەنراوێکدا دەزگای ئاسایشی ھەرێمى كوردستان بڵاویكردووهتهوه "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش لەسەر بنەمای زانیاریی ھەواڵگریی، لەسەر چەند گرووپ و تاقمێکی تیرۆریستی داعش کە لە سنووری ھەرێمی کوردستانن، پیلانیان داناوە بۆ ئەنجامدانی چەندین کردەوەی تیرۆریستی و تیرۆرکردنی چەند فەرماندە و ئەفسەرێکی باڵای ھێزە ئەمنییەکان".
رونیشیكردووهتهوه "ھەموو ئەو تۆمەتبارانەی گومانلێکراو بوون، بۆ ماوەی چەند رۆژێک بە بەردەوامی خرانە ژێر چاودێریی وردەوە و دڵنیابوونەوە لە مەرام و پیلانەکانی تیرۆریستان کە خۆیان ئامادەکردبوو ئارامی ھەرێم تێکبدەن".
ئهوهش هاتووه "دوای رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، پلان دانرا بۆ دەستگیرکردنیان، لە چوار ھەڵمەتی سەرکەتوودا ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایش لە رۆژانی 3ی تەممووز، 11 تیرۆریست دەستگیرکران کە پێکھاتبوون لە تیرۆریستانی تاوانبار و ھەر سێ ئەمیری گرووپ و تاقمەکانی ئەمیری مەیدانی ھەڵەبجە و شارەزوور و ئەمیر و سەرپەرشتیاری ناردنەدەرەوەی تیرۆریستان".
له راگهیهندراوهكهدا ئهوهشخراوهتهڕوو "پاش لێکۆڵینەوەی ورد دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە کە پیلانیان دانابوو ژمارەیەک فەرماندە و ئەفسەری باڵای ئەمنی و ئیداری تیرۆر بکەن و چەندین کردەوەی تری تیرۆریستی لە شارەکانی ھەرێم ئەنجام بدەن".
پ ح ع