کوردستانی
وەزارەتی دارایی ههرێم ئاگادارییهك بڵاو دهكاتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزارەتی دارایی ههرێم، به مهبهستى وەرگرتنی فۆرمی دابەشکردنی زەوی ئاگادارى خانەنشینان دەکاتەوە و دهڵێت "بۆ ئهو مهبهسته لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی بکەن".
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگهیاندووه "ئاگاداری سەرجەم خانەنشینان دەکەنەوە کە لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 28ی 7ی 2024، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پەیوەندیدار لەشار و شارۆچکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی".
راشیگهیاندووه "فۆڕمەکە تەنیا ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە کە لە ژیاندا ماون، هەروەها تەنیا ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕبکەنەوە کە پێشتر بەهیچ جۆرێک سودمەندنەبوون لە وەرگرتنی زەوی".
پ ح ع