کوردستانی
شێخ شابازى مهترسیدار دهستگیر كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئاسایشی هەولێر جادووگەرێك كه ناسراوه بە (شێخ شاباز) دەستگیر دهکات و رایدهگهیهنێت "دەستدرێژی کردووەتە سەر چەند ئافرەتێک و گرتەی ڤیدیۆییانی تۆمار کردووە و لە ژێر هەڕەشە بڕێکی زۆر پارەی لە چەند ئافرەتێکی دیکەش وەرگرتووە".
له راگهیهندراوێكى ئاسایشی هەولێردا هاتووه "دوای بەدواداچوون لە لایەن تیمەکانمانەوە بە داڕشتنی پلانێک توانیمان ناسنامەی (شێخ شاباز) ئاشکرا بکەین کە ناوی (فـ، شـ، ئـ) دەستگیرمان کردووە، لە لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە بەناوی کاری (سحر و جادوو ) دەستدرێژی کردووەتە سەر چەند ئافرەتێک".
راشیگهیاندووه "ئەو جادووگەرە گرتەی ڤیدیۆی ئافرەتانی تۆمار کردووە و لەبەرامبەر بڵاونەکردنەوەیان داوای بڕێکی زۆر پارەی لەو ئافرەتانە کردووە، لە ژێر فشار و هەڕەشە بڕێکی زۆر پارەی لە چەند ئافرەتێکی دیکە وەرگرتووە".
روونیشیكردووهتهوه " تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیە و پێشووتر بە تۆمەتی رێگریکردن دەستگیر کراوە".
لەلایەن چەند هاوڵاتییەکەوە ئاسایشی هەولێر ئاگادار کراوەتەوە کە کەسێکی ناسراو بە (شێخ شاباز)لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان هەژمارێکی داناوە بەناوی (سحر و جادوو بەگرنتی) و دەستدرێژی کردووەتە سەر چەند ئافرەتێک و گرتەی ڤیدیۆییانی تۆمار کردووە.
پ ح ع