کوردستانی
سلێمانى: فیستیڤاڵێكى پڕ له چالاكى هونه‌ریى و شادیبه‌خش به‌ڕێوه‌ده‌چێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
فستیڤاڵێكى پڕ له چالاكى هونه‌ریى و شادیبه‌خش بۆ ماوەى پێنج رۆژ له سه‌یرانگاى سه‌رچنار به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندى میللی و به پاڵپشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیی گەشتوگوزارى سلێمانى رێكخراوه.
جه‌زاى ساز، سه‌رۆكى گشتیى كۆمه‌ڵه‌ى هونه‌رى میللى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "به ناونیشانى فستیڤاڵی چله‌ى هاوینه كه بیرۆكه‌ى كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندى میللییه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیی گەشتوگوزارى سلێمانى پشتیوانی‌یان ده‌كات، چه‌ند چالاكییه‌كی گۆرانى و میوزیك و هه‌ڵپه‌ڕكێ و پێشانگاى كارى ده‌ستی و خواردنى كورده‌واریی و چالاكى تایبه‌ت به منداڵان ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
وتیشى "ئامانجیان دوورخستنه‌وه‌ى هاوڵاتییانه له جه‌نجاڵى ژیان و هه‌واڵى رۆژ كه حاڵه‌تێكى ده‌روونى ناخۆشى لاى تاك دروستكردووه و ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك بهێننه ده‌ره‌وه و له كه‌شێكى هاوینه و فێنكدا چێژ ببینن له نمایشى چالاكییه جۆر به جۆره‌كانیان".
جه‌زاى ساز، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شوێنى فستیڤاڵهكهیان گه‌شتیارییه، پێشبینی ده‌كه‌ن گه‌شتیارێكى زۆر بێته فستیڤاڵهكهیان و مه‌به‌ستیشیانه گه‌شتیاران ئاشنا بكه‌ن به كلتوور و هونه‌رى نه‌ته‌وه‌ی كورد".
زیاتر وتى "رۆژانه بۆ ماوه‌ى پێنج رۆژ له كاتژمێر شه‌شى ئێواره بۆ 12ى شه‌و، له چالاكییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن".
پ ح ع