کوردستانی

دانیشتووانی شاری رۆشنبیران گردبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دانیشتووانی شاری رۆشنبیران گردبوونەوە


مەودا میدیا -

بەھۆی ناڕەزایەتییەکانیان لە ھەبوونی کۆمەڵێک  کێشە و گرانی پارەی خزمەتگوزاریی پرۆژەکە، دانیشتووانی شاری رۆشنبیران لە سلێمانی گردبوونەتەوە و داوای چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەکەن.

ئاودێر فەریق، ئەنجومەنی شاری رۆشنبیران بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "ئەوان کۆمەڵێک کێشەیان ھەیەلەوانە؛ ماستەرپلانی پرۆژەکە جێبەجێ نەکراوە، کێشەی ئاوی خواردنەوەیان ھەیە، وە پارەی خزمەتگوزاریی زۆرە و رێژەی سەوزایی کەمە، ھەروھا بوونی موەلیدە لە چەقی پرۆژەکە کێشەیەکی ترە، کە بووەتە ھۆی زیانی تەندروستیی بۆ دانیشتووانەکەی".

وتیشی "چەندینجار ئەم داواکارییانەیان گەیاندووەتە لایەنی پەیوەندیداری حکومی و تەنانەت حزبیش، بەڵام تاوەکو ئێستا ھەر بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانیان پێدراوە و چارەسەر نەکراون".

ئاماژەی بەوەشکرد "تاوەکو رۆژی یەکشەممەی ھەفتەی داھاتوو مۆڵەت دەدەن، کە بەدەم داواکارییەکانیانەوە بڕۆن، و ئەم کۆمپانیایە بگۆڕدرێت بە کۆمپانیایەکی تر، بەپێچەوانەوە ھەڵوێستی تریان دەبێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan