کوردستانی

توركیا چه‌كداره‌ یاخیبووه‌كانى ده‌هێنێته‌ هه‌رێمى كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا چه‌كداره‌ یاخیبووه‌كانى ده‌هێنێته‌ هه‌رێمى كوردستان

مه‌ودا میدیا-

بەگوێرەی راپۆرتێكى چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، تورکیا داوای لە بەشێک لە هێزە یاخیبووەکان کردووە کە لەژێر پاڵپشتی خۆیدا لە سووریا، بەشداری شەڕی دژی پەکەکە بکەن لە هەرێمی کوردستان.

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا بڵاویكرده‌وه‌ "تورکیا 400 هێزی یاخیبووى لە گروپی سوڵتان سلێمان شا، سوپای حەمزە و سوپای سوڵتان مورادی سەر بە خۆی لە سووریا رێکدەخات، بۆ شەڕکردن لەگەڵ پەکەکە لە هه‌رێمى کوردستان".

هه‌روه‌ها "حکومەتی تورکیا پێشنیاری کردووە کە لەژێر پاڵپشتی خۆیدا چەکدارە یاخیبووەکان بگوازرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر وەرگرتنی پارەی مانگانە لەنێوان دوو هەزار و 500 بۆ سێ هەزار دۆلار".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "ئەو بڕە پارەیە بەرزترین مووچەیە کە حکومەتی تورکیا لە بەرامبەر بەشداریکردنیان لە شەڕەکانی دەرەوەی سووریادا بە یاخیبووانی سووریاى دەدات".

ع
Qaiwan
Qaiwan