کوردستانی

هۆشداریی له‌ نه‌مانى كورد له‌ كه‌ركوك ده‌درێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداریی له‌ نه‌مانى كورد له‌ كه‌ركوك ده‌درێت

مه‌ودا میدیا-

بەرپرسێکی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان هۆشداریی لە کەمبوونەوەی ژمارەی کورد و زیادبوونی ژمارەی عەرەب لە کەرکوک دەدات.

عەلی قەڵایی، بەرپرسی سەنتەری هەڵبژاردنی سەلاحەدین و کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگه‌یاند "رێژەی کورد لە کەرکوک، لەسەر ئاستی خوێندگەکان و خستنەوەی منداڵ رووی لە کەمییە".

باسى له‌وه‌شكرد "لەبەرئەوەی دۆخی کورد لە رووی ئابوورییەوە خراپە و بووەتە هۆی ئەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری کەم بکرێتەوە، هاوکات دۆخی نەتەوەکانی دیکەی کەرکوک لە رووی ئابوورییەوە جێگیر بووە، لە دوای 16ى ئۆکتۆبەرەوە ئەم مەترسییە زۆر هەستی پێ دەکرێت".

وتیشى "رۆژ بە رۆژ رێژەی نەتەوەی عەرەب لە دوو رەهەندەوە زیاد دەکات، رەهەندێکیان پەیوەندیی بە تەعریبەوە هەیە، ئەوەی دیکە تایبەتە بە خستنەوەی منداڵ، به‌و پێیه‌ كورد له‌ دواى ساڵى 2030 له‌كه‌ركوك ده‌بێته‌ كه‌مینه‌".

ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان