کوردستانی
پلانێكی بازرگانی بۆ بەدەستهێنانی قەرز بۆ کۆمپانیاكان دادهنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، تەواوی بازرگانان و کۆمپانیا بازرگانییەکان ئاگادار دەکاتەوە له دانانى پلانێكی بازرگانی بۆ بەدەستهێنانی قەرز بۆ کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان.
لە راگەیەندراوێکدا ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، تەواوی بازرگانان و کۆمپانیا بازرگانییەکان ئاگادار دەکاتەوە کە ئەنجومەنی بازرگانی عیراقی- بەریتانی (IBBC) بە هاوکاریی کۆمپانیای دۆلاڤۆن ( Dolavon)، سێ سیمیناری بێبەرامبەر بۆ کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکانی عیراق ئەنجامدەدات سەبارەت بە ئامادەکردنی پلانی بازرگانی بە مەبەستی وەرگرتنی قەرز بۆ دابینکردنی دارایی ئەو پرۆژانەی کە بەنیازن جێبەجێیان بکەن.
له راگەیەندراوەکەدا ئهوهش هاتووه "دەبێت بەشداربوو لە سیمینارەكە ئامادەبێت کە لە بەغداد یاخود هەولێر، یان لە رێگەی کۆبوونەوەی ئۆنلاینەوە ئەنجامدەدرێت، لینكی ئۆنلاینەكە دواتر دیاریدەکرێت لە مانگی ئابی داهاتووەوە دەستپێدەکات، پێش چەند رۆژێك لە سیمینارەكە رۆژ و كات دیاریدەكرێت".
روونیشكراوهتهوه "هەر سیمینارێک نزیکەی یەک کاتژمێر دەخایەنێت، لە روانگەیەکی پراکتیکییەوە باس لە شێوازی پێدانی قەرزەكە و مەرجەکانی بەدەستهێنانیەتی بۆ کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان".
ئهوهش خراوهتهڕوو "سیمینارەکان لەلایەن (خۆرخی ڤیا) پێشکەشدەکرێن، کە خاوەنی 15 ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا لە رێگەی کارەکانی لە بەغداد و هەولێر و سلێمانی لە دابینکردنی قەرزی دارایی بۆ پرۆژەکانی کەرتی تایبەتی عیراق کە هەلی کار و گەشەسەندنی ئابووری دەڕەخسێنن و لە دەستنیشانکردنی پرۆژە قەرزدارەکان لە عیراق کە رێکخراوە نێودەوڵەتییەكان لەبواری دارایی دەتوانن پشتگیریی دارایی بكەن".
پ ح ع