کوردستانی
تورکیا و هەپەگە ئامارى كوژرانى ئه‌ندامه‌كانیان ده‌خه‌نه‌ڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
هه‌ر یه‌كه له سوپای تورکیا و هەپەگە، سه‌باره‌ت به شەڕ و پێکدادانەکانیان له هەفتەی رابردوودا لە ناو خاكى هەرێم، ئاماره‌كانیان بڵاوکردەوە و كوژرانى چه‌ند ئه‌ندامێكى هه‌په‌گه و سه‌ربازى توركیا له لایه‌ن یه‌كترییه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه "28 ئەندامی پەکەکە بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورکیا و پێکدادانەکانەوە ته‌نها لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە".
هه‌روه‌ها له راگەیەندراوەکانی ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)شدا هاتووه "لە هەفتەی رابردوودا چەند جارێک هێرشیانکردووەتە سەر سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان و لە ئەنجامدا نۆ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون".
پ ح ع