کوردستانی

كۆمپانیای دانەغاز گۆڕانكاریی له‌ وێستگه‌كانیدا ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمپانیای دانەغاز گۆڕانكاریی له‌ وێستگه‌كانیدا ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

كۆمپانیای دانەغاز رایده‌گه‌یه‌نێت "لە هەرێمى كوردستان وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبایان گۆڕیوه‌ بۆ وێستگەی پشتبەستوو بە غازی سرووشتی".

لە راپۆرتی ساڵانەیدا كۆمپانیای دانەغاز، رایگه‌یاندووه‌ "توانیویانە وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان بگۆڕن بۆ وێستگەی پشتبەستوو بە غازی سرووشتی كە پێشتر بە گازوائیل كاریاندەكرد، بەو هۆیەشەوە 27 ملیار دۆلار تێچوو بۆ حكومەتی هەرێم گەڕاوەتەوە".

راشیگه‌یاندووه‌ "بەهای بازاڕی كۆمپانیاكە گەیشتووەتە یەک ملیار و 510 ملیۆن دۆلار و بەرهەمهێنانی غاز لەو كێڵگانەی كاری تێدادەكات رۆژانە 270 ملیۆن پێ‌ چوارگۆشەیە".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "رۆڵێكی گرنگیان هەبووە لەهاندانی گەشەپێدانی ئابووری ناوخۆ و كەمكردنەوەی پێنج ملیۆن تۆن دەردانی گازی دوانەئۆكسیدی كاربۆن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان