کوردستانی
یەکێتی پهیامێك دهداته گۆڕان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مةودا ميديا-
بهبۆنهى ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێک ئاڕاستەى بزووتنهوهكه دەکات و وێڕای پیرۆزباییان، رایدەگەیەنێت "لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان جەخت لە هاوبەشی و پێكەوەیی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان دەكەینەوە و پێمان وایە ئەمە ئامانجی هەموو هێزە دەربەستەکانی کوردستانە".
دەقی پەیامەکە:
بەڕێزان سەركردایەتی و هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان
لەساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی گەرمتان ئاڕاستەى خۆتان و هەڵسوڕاو و لایەنگرانتان دەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەکەتان هاوكاتە لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان كە خەڵكی كوردستان ئومێدی گەورەیان لەسەر هەڵچنیوە بۆ راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمرانیی و خزمەتى زیاتری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان کە پێمان وایە ئەمە ئامانجی هەموو هێزە دەربەستەکانی کوردستانە.
لەكۆتاییدا جەخت لە هاوبەشی و پێكەوەیی هەموو هێز و لایەنە سیاسیيەكان دەكەینەوە، بە ئاڕاستەی بەرەنگاربوونەوەی ئەلنگارییەكان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی.
جارێکی تر پیرۆزە
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پ ح ع